ئابووری

ئەپیکور: ئامادەین بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەپیکور: ئامادەین بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت
مەودا میدیا-

ئەپیکور کە ناسراوە بە کۆمەڵەی پێشەسازیی نەوتی کوردستان، ئامادەیی خۆیان نیشاندا دەست بە هەناردەکردنەوەی نەوت بکەنەوە، بەڵام بەمەرجێک کە گرێبەستی کارکردنی ئەوان لەبەرچاو بگیرێت.

ئەپیکور رایگەیاند "بەدوای رێککەوتنێکی تایبەت بە فرۆشتنی نەوتدا دەگەڕێن، لەگەڵ بەغدا و هەرێم بەبێ دەستوەردانی سیاسی لە بەرانبەردا ئامادەن بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت لە رێگەی بۆری عیراق - تورکیا".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "هەموو کۆمپانیاکانی کۆمەڵەکە ئامانجیان کارکردنە لەگەڵ سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ گەیشتن بە چارەسەرێکی سوودبەخش و هاوبەش".

ئەوەشی خستەڕوو "پێشوازی لە لێدوانەکەی سەرۆک وەزیرانی عیراق دەکەن بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنەوەی نەوت، کە  دەبێتەهۆی بەهێزبوونی ئابووری عیراق".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan