ئابووری
گرفت بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم دروستبووە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
پەرلەمانتارێکی کوردستان ئاشکرایکرد گرفتی گەورە بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم لەرێی بۆرییەوە دروستبووەو داوا دەکات مووچەخۆران نەبنەقوربانی ئەم پێشهاتە نوێیە.
عەلی حەمەساڵح، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "کۆمپانیاکان و حکومەتی عیراق سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم لەرێی بۆرییەوە مەرج و داواکاریی زیاتریان خستووەتەڕوو".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "لێکۆڵینەوە لە گرفتەکە دەکەن و زانیاریی زیاتر بڵاودەکەنەوە، ئومێد دەکەن مووچەخۆرانی هەرێم نەبنەقوربانی ئەم ململانێیە نوێیە لەنێوان حکومەتی هەرێم و عیراق لەلایەک و کۆمپانیاکانی بواری نەوت لەلایەکی تر".
ئەوەشی خستووەتەڕوو "بەپێی بەیاننامەکەی بەغدا داوای لە بەرپرسانی هەرێم کردووە بڕی نەوتی بەرهەمهێندراو رادەستی کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوت بكەن، لەبەرانبەردا هەرێم داوایکردووە بەشێک لە نەوتەکەی لە بازاڕەکانی هەرێم کوردستان ساخ بکاتەوە".
ئەمەش لە کاتێکدایە، عەلا حەیدەری، ئەندامی لیژنەی نەوت و غازی پەرلەمانی عیراق رایگەیاندووە کە ئۆپێك بەغدای ئاگاداركردووەتەوە كە هەرێم رۆژانە (180) هەزار بەرمیل نەوت بە قاچاغ رەوانەی توركیا دەكات،".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە "ئەو نەوتە بەشێوەیەكی نایاسایی لە بازاڕەكانی جیهان دەفرۆشرێت، نرخی هەر بەرمیلێكی نەوتەکەش بە (30) دۆلار دەفرۆشرێت".
ب ح

بیروڕا