ئابووری

هەرێم و بەغدا لەسەر هەناردەی نەوت رێککەوتن

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەرێم و بەغدا لەسەر هەناردەی نەوت رێککەوتن
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ یەکشەممە 2025/2/23، وه‌فدى دانوستانكارى حکومەتی هەرێم بڵاویکردەوە دوای پەیوەندی و هەماهەنگیی نێوان وەزارەتی نەوتی فیدراڵی‌ و وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان رێککەوتن کرا لەسەر دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان.

وەفدی هەرێم رایگەیاند "هەردوو وەزارەتی نەوتی عیراق و وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لەسەر دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت رێککەوتن". 

ئاماژەی بۆ ئەەشکرد "بۆ پشکنینی بۆرییەکانی هەناردەکردنەوەی نەوت، تیمێکی تەکنیکیی هاوبەش لەنێوان هەردوولادا پێک هێنراوە".

ئەوەشی خستەڕوو "حکومەتی هەرێم پابەندبوونی خۆی بە جێبەجێکردنی بڕگەکانی یاسای بودجەی گشتیی فیدراڵی دووپاتکردووەتەوە".

ئەمە لە کاتێکدایە، پێشتر حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عیراق رایگەیاندبووە "کە دەبێت لەم هەفتەیەدا دەست بە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان بکرێت".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال