ئابووری
عه‌لوه‌ى سلێمانى دڵنیایی ده‌دات
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
به‌رپرسى عه‌لوه‌ى سلێمانى رایگه‌یاند، به‌هۆى خۆپیشاندانى مامۆستایان و گرتنى رێگه‌ى سلێمانى گرفت بۆ هاتنى سه‌وزه و میوه دروستنه‌بووه.
سه‌روه‌ر عه‌لى، به‌رپرسى سه‌ندیكاى عه‌لوه‌ى سلێمانى به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "هیچ گرفتێك بۆ هاتنى سه‌وزه و میوه له سنوره‌كانى سلێمانى بۆ ناو عه‌لوه دروستنه‌بووه".
وتیشى "ئه‌و بارهه‌ڵگرانه‌ى كه سه‌وزه و میوه‌یان پێیه‌و له سنورى باشماخ و په‌روێزخانه‌وه ده‌چنه ناو هه‌رێم، رێگه‌یان لێ ناگیرێت و ده‌چنه عه‌لوه‌ى سلێمانى".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "هیچ گرفتێك دروستنه‌بووه و وه‌ك رۆژانى تر سه‌وزه و میوه ده‌چێته عه‌لوه‌ى سلێمانى".
ع
بیروڕا



