ئابووری
هه‌فته‌ى داهاتوو نه‌وته هه‌رزانه‌كه دابه‌شده‌كرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
هه‌فته‌ى داهاتوو پرۆسه‌یه‌كى فراوانى دابه‌شكردنى نه‌وته هه‌رزانه‌كه‌ى به‌غدا له چه‌ندین ناوچه‌ى سنورى پارێزگاى سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه دابه‌شده‌كرێت.
به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى به مه‌ودا میدیا دراون "له‌م هه‌فته‌یه‌دا بڕێكى زۆر له به‌غداوه ده‌گاته پارێزگاى سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه و ئاماده‌كاریی ده‌كرێت بۆ دابه‌شكردنى به‌سه‌ر هاوڵاتییان".
هه‌روه‌ها "له هه‌فته‌ى داهاتووه‌وه له چه‌ندین ناوچه‌ى هه‌ردوو پارێزگا ده‌ستبه‌دابه‌شكردنى نه‌وتى سپى ده‌كرێت كه بڕه‌كه‌ى 200 لیتره و نرخه‌كه‌ى 60 هه‌زار دیناره".
له ماوه‌ى رابردوو حكومه‌تى هه‌رێم نه‌وتى سپى به‌سه‌ر هاوڵاتییان دابه‌شكرد كه بۆ 200 لیتر بڕى 104 هه‌زار دینارى له هاوڵاتییان وه‌رده‌گرت.
ع
بیروڕا



