راپۆرت
هونه‌رمه‌ندێكى كورده و بە باوکی سینەمای کوردی داده‌نرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
هونه‌رمه‌ندێكى گه‌وره و به‌تواناى كورده، نووسەره و ده‌رهێنه‌ری سینه‌ماییه و ئەکتەرێکی لێهاتوویشه، به‌جۆرێك چه‌ندین خه‌ڵاتى یه‌كه‌مبوونى و جیهانیى، به‌ده‌ست هێناوه، کە گرنگترینیان خەڵاتی فیستیڤاڵی کانه.
یه‌ڵماز گونای، ناوى ته‌واوى یه‌ڵماز حه‌میده و دایكیشى ناوی ئه‌گلۆبیتۆنه، له1ی نیسانی ساڵی 1937 له گوندی ئینجه‌ى سه‌ر به شاری ئه‌زنه(لە پارێزگای ئه‌دانا ) له دایكبووه.
گوناى له خێزانێكی هه‌ژار و ده‌ستكورتی كورد چاوی به ژیان هه‌ڵهێناوه، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى دایك و باوكى كرێكارى كارگه بوونه، خۆیشى به‌ده‌م خوێندنه‌كه‌یه‌وه چه‌ندین كارى جیاوازى كردووه و گه‌لێك كارى سه‌خت و قورسى ئه‌نجام داوه.
له ساڵی 1958 ده‌بێته خوێندكار له كۆلێژی زانكۆی ئه‌سته‌نبوڵ، له زانكۆدا توانا ئه‌ده‌بی و هونه‌رییه‌كانی ده‌رده‌كه‌ون و چه‌ندین كورته چیرۆك و شیعر بڵاوده‌كاته‌وه و له چه‌ند فیلمێكیشدا رۆڵ ده‌بینـێت، ته‌نانه‌ت به‌هۆى نووسینه‌كانییه‌وه زیندانى ده‌كرێت و به‌و هۆیه‌شه‌وه ناتوانێت خوێندنى زانكۆ ته‌واو بكات.
هونه‌رمه‌ند له ساڵی 1965 سیناریۆی 27 فیلمی نووسی و خۆی رۆڵی سه‌ره‌كی له زوربه‌یاندا بینی، كه به باشترین ئه‌كته‌ری توركیا هه‌ڵبژێردرا، هه‌روه‌ها له ساڵی 1972 له فێستیڤاڵی توركیادا له فیلمی (باوك) خه‌ڵاتی باشترین ده‌رهێنانی پێبه‌خشراو دووباره خۆیشی خه‌ڵاتی باشترین ئه‌كته‌ری وه‌رگرت، ئیتر له‌و كاته‌وه‌ش ده‌سه‌ڵاتدارانى توركیا كه‌وتنه دژایه‌تیكردنى و بۆ بیانوویه‌ك ده‌گه‌ڕان كه ئه‌و رێگه‌یه‌ی گرتبووی لێی لای بدات، به‌ڵام گونای به‌رده‌وام بوو له سه‌ر چالاكییه هونه‌رییه‌كانى.
یه‌ڵماز گوناى له قۆناغى ئاماده‌ییه‌وه ده‌ستى كردووه به نووسین و له ته‌مه‌نى سیانزه ساڵیدا بۆ یه‌كه‌مینجار چووه‌ته نێوكارى سینه‌ماوه و تا گه‌شته ئه‌و ئاسته‌ى بە باوکی سینەمای کوردی دابنرێت، فیلمەکانی بە زمانی تورکی بوون، ناوەڕۆکی کارەکانی پەیوەست بوون بە چینی کرێکاران لە وڵاته‌كه.
ئه‌و هونه‌رمه‌نده گه‌وره‌یه‌ى كورد له چاوپێكه‌وتنێكدا له باره‌ى ژیانی تایبه‌تییه‌وه ده‌یگێڕێته‌وه "چوومه كۆلێژی ماف له زانكۆی ئه‌نقه‌ره، به‌ڵام ته‌نیا دوو مانگێك به‌رده‌وام بووم له‌به‌ر بژێوى ژیان، چونكه پێكهاتبووین له دایك و باوك و چوار برا و دوو خوشك، دواتر چومه كولێژی ئابووری له زانكۆی ئه‌سته‌نبوڵ، به‌ڵام ئه‌مجاره‌شیان نه‌متوانی خوێندنه‌كه‌م ته‌واو بكه‌م، چونكه زیندانی کرام، دوای ئه‌وه خۆم خه‌ریكی خوێندن بووم، زۆرم خوێنده‌وه و له زانكۆی ژیاندا خوێندم".
له باره‌ى نووسینه‌كانیشیه‌وه ده‌ڵێت "ئه‌وه‌ی هه‌رای زۆری نایه‌وه چیرۆكی (نهێنی سێ هۆكاری نادادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی) بوو كه ئه‌وانیش (پاره و ئایین و داب و نه‌ریت)بوون، ئه‌م چیرۆكه بووه قۆناغێك له ژیانی من، چونكه ره‌نگدانه‌وه و كاریگه‌ری زۆر به زه‌قی به سه‌ر كاروانی ژیانی داهاتووه‌مه‌وه دیار بوو، به‌ڵام سانسۆر رێگه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی نه‌دا و ئه‌و كاته به كۆمۆنستیش تاوانباریان كردم".
یه‌ڵماز گونای پاش چەند ساڵێک ژیانكردن لە دورە وڵات و له رۆژی 9 ئه‌یلولی ساڵی 1984 لە شاری پاریس له فەڕەنسا، بەھۆی شێرپەنجەوه کۆچی دوایی کرد.
پ ح ع

بیروڕا