عیراقی

ئەنجامی کۆتایی سەرژمێریی دانیشتووان راگەیەندرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەنجامی کۆتایی سەرژمێریی دانیشتووان راگەیەندرا
ئەمڕۆ دووشەممە 2025/2/24، وەزارەتی پلاندانانی عیراق ئەنجامی کۆتایی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووانی راگەیاند، دوای ئەوەی پرۆسەکە لە رۆژانی 20 و 21ی تشرینی دووەمی (11)ی ساڵی 2024 لە تەواوی عیراق بەڕێوەچوو.

وەزارەتی پلاندانان رایگەیاند "کە 71.14%ی دانیشتووانی عیراق و هەرێمی کوردستان خاوەن خانووی خۆیانن.

وەزارەتی پلاندانان: 19.41%ی کرێچیی تایبەتن

وەزارەتی پلاندانان: 2.12%ی کرێچیی حکومەتن

وەزارەتی پلاندانان: 6.33%ی لە خانووی خۆڕایین

دابەشبوونی دانیشتووان بەپێی شوێنی نیشتەجێبوون:

وەزارەتی پلاندانان: 91.57%ی دانیشتووان لە خانووی سەربەخۆدان

وەزارەتی پلاندانان: 7.08%ی دانیشتووان لە شوقەدا دەژین

وەزارەتی پلاندانان:  0.70%یش دانیشتووان لە خانووی قوڕدا دەژین

وەزارەتی پلاندانان: 50.22%ی دانیشتووان لە رەگەزی نێرن

 وەزارەتی پلاندانان: 49.78%ی دانیشتووان لە رەگەزی مێین

جیاوازی دابەشبوونى دانیشتووان بەپێی ژینگە لەنێوان عیراق و هەرێمی کوردستان:
عیراق:
شارنشین 70.17٪
گوندشین: 29.83٪

هەرێمی کوردستان:
شارنشین: 84.57٪
گوندنشین: 15.43٪

جیاوازیی دانیشتووان بەپێی تەمەن لەنێوان هەرێمی کوردستان و عیراق:

عیراق
رێژەی دانیشتووانی تەمەن خوار 5 ساڵ: 11.16٪
رێژەی دانیشتووانی تەمەن 5-14 ساڵ: 24.74٪
رێژەی دانیشتووانی تەمەن 65 ساڵ بەرەو سەرەوە: 3.66٪

هەرێمی کوردستان:
رێژەی دانیشتووانی تەمەن خوار 5 ساڵ: 9.92٪
رێژەی دانیشتووانی تەمەن (5-14 ساڵ) تەمەنی کارکردن: 21.76٪
رێژەی دانیشتووانی تەمەن (15-64 ساڵ) تەمەنی کارکردن: 63.92٪
رێژەی دانیشتووانی تەمەن 65 ساڵ بەرەو سەرەوە: 4.4٪

جیاوازیی دابەشبوونى دانیشتووان لەنێوان سەڵت، خێزاندار، بێوەژن، جیابوونەوە لە عیراق و هەرێمی کوردستان:

عیراق:
سەڵت: 41.6٪
خێزاندار (نێر و مێ): 54.01٪
تەڵاقدراو (نێر و مێ): 1.28٪
بێوەژن و بێ ژن: 2.8٪
جیابووەوە (نێر و مێ): 0.24٪

هەرێمی کوردستان
سەڵت: 41٪
خێزاندار (نێر و مێ): 55.83٪
تەڵاقدراو (نێر و مێ): 0.66٪
بێوەژن و بێژن: 2.18٪ 
جیابووەوە (نێر و مێ): 0.33٪

ب ح
Qaiwan
Qaiwan