ئابووری
ئه‌وه‌ى كارتى نیشتمانیی نه‌بێت كۆبۆنى خۆراكى بۆ ناكرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی بازرگانیی هه‌رێم رایگه‌یاند، هه‌ر كه‌سێك كارى نیشتمانیی نه‌بێت كۆبۆنى خۆراكى بۆ ناكرێت.
نه‌وزاد شێخ كامیل، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی بازرگانیی هه‌رێم به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "مه‌رجى به ئه‌لیكترۆنیكردنى كۆبۆنى به‌شه‌خۆراك ئه‌وه‌یه كه ده‌بێت ئه‌و كه‌سه كارتى نیشتمانیی هه‌بێت".
وتیشى "هه‌ر كه‌سێك كارته‌كه‌ى نه‌بێت كۆبۆنه‌كه‌ى بۆ ناكرێت و تۆمارناكرێت".
باسى له‌وه‌شكرد "ئه‌وانه‌ى هاوڵاتیی هه‌رێم نین و له هه‌رێم نیشته‌جێن ئه‌وانیش ده‌بێت له شوێنى خۆیان كارتى نیشتمانیی بكه‌ن و له هه‌رێم تۆمارده‌كرێن و به‌شه‌خۆراك له ناوچه‌كانى خۆیان وه‌رده‌گرن بۆ ئه‌وانه‌ى خه‌ڵكى خوار و ناوه‌ڕاستى عیراقن".
ع
بیروڕا



