ئابووری
كه‌ى مووچه‌ى مانگى دوو دابه‌شده‌كرێت؟
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
بریاره وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێم له‌گه‌ڵ ناردنى لیستى مووچه‌ى مانگى دووى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم، له‌ماوه‌یه‌كى كه‌مدا به‌غدا پاره‌ى مووچه ره‌وانه‌ى هه‌رێم بكات.
سه‌رچاوه‌یه‌كى به‌رپرس به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "له‌گه‌ڵ ناردنى لیستى مووچه‌ى مانگى دووى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم بۆ به‌غدا، وه‌زاره‌تى دارایی له ماوه‌ى 48 كاتژمێردا پاره‌ى مووچه ده‌خاته سه‌ر حسابى وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێم، ئه‌گه‌ر بێت‌و گرفتێك له لیسته‌كه‌دا نه‌بێت".
وتیشى "ئه‌گه‌ر كێشه دروستنه‌بێته‌وه له‌نێوان هه‌رێم و به‌غدا تا سه‌ره‌تاى هه‌فته‌ى داهاتوو پاره‌ى مووچه ره‌وانه‌ى هه‌رێم ده‌كرێت و له ماوه‌ى ته‌نها چوار رۆژدا ته‌واوى مووچه‌خۆران مووچه‌ى مانگى دوو وه‌رده‌گرن".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "ئه‌وه‌ى گرنگه كێشه دروست نه‌بێت، دابه‌شكردنى مووچه ناگاته 6ى مانگى داهاتوو".
ع
بیروڕا



