ئابووری
گرێبه‌سته نه‌وتییه‌كانى هه‌رێم له خراپترینه‌كانه و ئه‌وه‌ى عیراقیش له باشترینه‌كانى جیهانه
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
شاره‌زایه‌كى بوارى سووته‌مه‌نى رایده‌گه‌یه‌نێت "گرێبه‌سته نه‌وتییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له خراپترین جۆره‌كانى گرێبه‌سته‌كانه و ئه‌وه‌ى عیراقیش له هه‌ره باشترین گرێبه‌سته جیهانییه‌كانه".
رامیار رزگار، شاره‌زاى بوارى سووته‌مه‌نى و وته‌بێژى بازاڕى سووته‌مه‌نى شارى سلێمانى بۆ مه‌ودا میدیا رایگه‌یاند "گرێبه‌سته‌كانى حكومه‌تى عیراق جیاوازه له‌گه‌ڵ گرێبه‌سته‌كانى هه‌رێمى كوردستان، ئه‌وه‌ى عیراق له جۆرى گرێبه‌ستى خزمه‌تگوزارییه كه له سه‌رده‌مى حكومه‌تى به‌عسیشدا هه‌ر ئه‌و جۆره بوو".
وتشیى "ئه‌وه‌ش یه‌كێكه له هه‌ره باشترین جۆرى گرێبه‌ستى نه‌وتى له جیهان، به‌ڵام گرێبه‌سته نه‌وتییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له جۆرى كۆنتراكته كه ئه‌وه‌ش له هه‌ره خراپترین جۆرى گرێبه‌سته‌كانه".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد "ئێستا عیراق دووه‌م گه‌وره‌ترین هه‌نارده‌كارى نه‌وتى ئۆپیكه، پێنجه‌م گه‌وره‌ترین یه‌ده‌گى نه‌وتیی جیهانیشه به هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه".
رامیار رزگار زیاتر وتى "داهاتى ئابووریی عیراق 99% پشتى به نه‌وت به‌ستووه، وه‌ك سعودیه نییه پشت به حه‌ج و عومره ببه‌ستێت یان وه‌ك ئێران پشت به پیشه‌سازی و به‌رهه‌مى ناوخۆیی ببه‌ستێت، یان وه‌ك توركیا نییه كه پشتى به گه‌شتیارى و پیشه‌سازى به‌ستووه".
پ ح ع

بیروڕا