ئابووری

بانكى ره‌شید هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


بانكى ره‌شید هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه‌

مه‌ودا میدیا-

ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى دارایی په‌رله‌مانى عیراق رایگه‌یاند، بانكى ره‌شید هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه‌ و جارێكى تر هه‌یكه‌لى بۆ داده‌ڕێژرێته‌وه‌.

خه‌لیل غازى، ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایی په‌رله‌مانى عیراق به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "هه‌ردوو بانكى ره‌شید و رافیده‌ینى سه‌ر به‌ حكومه‌تى عیراق له‌ قۆناغى دوباره‌ هه‌یكه‌ل و داڕشتنه‌وه‌ن".

وتیشى "به‌ دڵنیاییه‌وه‌ له‌و رێكخستنه‌وه‌یه‌ بانكى ره‌شید هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه‌".

پرۆژه‌یه‌ك هه‌یه‌ بۆ دوباره‌ رێكخستنه‌وه‌ى هه‌ردوو بانكه‌ عیراقییه‌كه‌، ئه‌مه‌ش به‌پێى توێژینه‌وه‌یه‌ك كه‌ له‌لایه‌ن كۆمپانیاى نێوده‌وڵه‌تى ئێرنست ئه‌ند یۆنگ ئاماده‌ ده‌كرێت، هه‌موو كاره‌كه‌ش بۆ زیادكردنى توانستى كاركردنه‌.

ع
Qaiwan
Qaiwan