ئابووری
به‌هاى بیتكۆین هاڕه‌ى كرد
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
له ماوه‌ى دوو رۆژى رابردوو به‌هاى بیتكۆین، به‌هێزترین دراوى ئه‌لیكترۆنى، به‌رده‌وامه له دابه‌زین و به‌ڕێژه‌یه‌كى به‌رچاو بەهاکەی لە دەستداوە.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، به‌هاى یه‌ك بیتكۆین بۆ 89 هه‌زار دۆلار دابه‌زیووه، ئه‌وه‌ش به‌رزترین ئاستى دابه‌زینه له سێ مانگى رابردوو كه تۆماركراوه.
له دواى ده‌رچوونى دۆناڵد تره‌مپ، بۆ سه‌رۆكایه‌تى ئه‌مه‌ریكا، به‌هاى بیتكۆین ده‌ستى به به‌رزبوونه‌وه كرد و مانگى رابردوو یه‌ك بیتكۆین گه‌یشته 108 هه‌زار دۆلار، به زمانى بازاڕى 10 ده‌فته‌ر و 80 وه‌ره‌قه.
به‌راورد به مانگى رابردوو به‌هاى یه‌ك بیتكۆین 190 وه‌ره‌قه ده‌به‌زیووه.
محه‌مه‌د عه‌لى، شاره‌زاى بوارى ئابوورى به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "دابه‌زینى به‌هاى بیتكۆین په‌یوه‌ندیی به دۆخى بازاڕ هه‌یه، به‌تایبه‌تیش هه‌ڕه‌شه‌كانى تره‌مپ له‌باره‌ى گومرگ، ئه‌وه‌ش وایكردووه بازاڕى دراوه ئه‌لیكترۆنییه‌كان به‌ره‌و ناڕوونى هه‌نگاو بنێن".
ع
بیروڕا



