ئابووری
به‌هاى دۆلار به‌رده‌وامه له دابه‌زین
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
جارێكى تر به‌هاى دۆلار به‌رانبه‌ر به دینارى عیراقى دابه‌زینى تۆماركرد و ماوه‌ى سێ رۆژه به‌رده‌وام له دابه‌زینه.
ئیبراهیم غه‌فور، خاوه‌نى نوسینگه‌ى ئاڵوگۆڕى دراو له سلێمانى به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "دابه‌زینى به‌هاى دۆلار په‌یوه‌ندیی به جێبه‌جێكردنى ئه‌و سیاسه‌ته‌ى بانكى ناوه‌ندیی عیراق هه‌یه بۆ دابه‌زینى دۆلار".
وتیشى "به‌هاى دۆلار به‌رده‌وامه له دابه‌زین و دواى چه‌ندین مانگ 100 دۆلار بۆ 148 هه‌زار و 500 دینار دابه‌زى".
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه له ماوه‌ى پێنج مانگى رابردوو نرخى دۆلار به‌و شێوه‌یه دانه‌به‌زیووه و نه‌گه‌یشتووه‌ته خانه‌ى 148 هه‌زار دینار.
ع
بیروڕا



