ئابووری
كێشه بۆ هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ى نه‌وتى هه‌رێم دروست ده‌بێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
شاره‌زایه‌كى ئابوورى عیراقی باس له دروستبوونى كێشه ده‌كات له ئه‌گه‌رى هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان.
نەبیل مه‌رسومی، شارەزای بواری ئابووری عیراق بڵاویكرده‌وه "زۆر قورسه نه‌وتی كوردستان له رێگه‌ی به‌نده‌ری جه‌یهانی توركیاوه هه‌نارده بكرێته‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی رێككه‌وتنی نووسراو له‌گه‌ڵ ئه‌و كۆمپانیا بیانییانه‌ی له‌هه‌رێم كارده‌كه‌ن هه‌بێت."
وتوشیه‌تى "پێویسته رێككه‌وتنه‌كان میكانیزمێكی روون له‌خۆبگرن بۆ خه‌رجكردنی تێچووی به‌رهه‌مهێنان و گواستنه‌وه و بازاڕكردن و ئه‌و تێچووه كه‌ڵه‌كه‌بووانه‌ی نه‌وت كه كۆمپانیا بیانییه‌كان خه‌رجیان كردووه و هێشتا وه‌ریان نه‌گرتووه‌ته‌وه".
هه‌روه‌ها "ئه‌و كێشه‌یه‌ی په‌یوه‌سته به رێژه‌ی سه‌دی ئه‌و قازانجانه‌ی كه كۆمپانیا بیانییه‌كان به‌پێی گرێبه‌ستی به‌شداریكردن به‌ده‌ستی ده‌هێنن، ده‌بێت چاره‌سه‌ر بكرێت".
ع
بیروڕا



