ئابووری

داواى زیادكردنى پشكى هه‌رێم ده‌كرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


داواى زیادكردنى پشكى هه‌رێم ده‌كرێت

مه‌ودا میدیا-

ئه‌ندامێكى په‌رله‌مانى عیراق به‌ نوسراوێك داواى زیادكردنى پشكى هه‌رێمى كوردستان كردووه‌ له‌ به‌غدا.

سیپان شێروانى، ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عیراق له‌ فراكسیۆنى پارتى دیموكراتى كوردستان بڵاویكرده‌وه‌ "دوای راگەیاندنی ئەنجامی سەرژمێری گشتیی عیراق و چەسپاندنی ئەنجامەكان، ژمارە و رێژەی دانیشتوانی هەرێم لە عیراقدا بە دیاركەوت".

باسى له‌وه‌شكردووه‌ "ئه‌وه‌ دەریدەخات دانیشتوانی هەرێم رێژەكەی نزیكەی 15%ی دانیشتوانی عیراقە، ئەمەش لە كاتێكدایە كە لە یاسای بودجەی فیدراڵیی سێ ساڵە، ژمارەی دانیشتوانی هەرێم و پشكی هەرێم  بە 12.67% مەزەندە كرابوو".

ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو "داوامان له‌ محه‌مه‌د شیاع سودانی، سەرۆكوەزیرانی عیراق كرد و داوامان كردوە بۆ پشكی هەرێم لە خشتەكانی بودجە بۆ ساڵی 2025 پشت بە ئەنجامی سەرژمێری گشتیی ببەستێت، ئەمەش پاڵپشت بە بڕگەی سێیەمی ماددەی 121 لە دەستوری عیراق".

ع
Qaiwan
Qaiwan