ئابووری

له‌ به‌شه‌خۆراكى ئه‌م مانگه‌ فاسۆلیا دابه‌شده‌كرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


له‌ به‌شه‌خۆراكى ئه‌م مانگه‌ فاسۆلیا دابه‌شده‌كرێت

مه‌ودا میدیا-

بۆ مانگى ره‌مه‌زانى پیرۆز، وه‌زاره‌تى بازرگانیی عیراق دوو مادده‌ى تایبه‌ت ده‌داته‌ هاوڵاتییانى عیراق و هه‌رێمى كوردستان.

نه‌وزاد شێخ كامیل، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی بازرگانیی هه‌رێم به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "ئه‌و به‌شه‌خۆراكه‌ى ئێستا ده‌ستمان پێكردووه‌ بۆ مانگى یه‌كى ئه‌مساڵ، چه‌ند مادده‌یه‌كى تایبه‌تى تیایه‌".

وتیشى "فاسۆلیا و نۆك و نیسك و له‌تكه‌نۆك بۆ هه‌ر كه‌سێك بڕى چاره‌كه‌ كیلۆیه‌كى پێده‌درێت".

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "فاسۆلیاكه‌ بۆ هاوڵاتییان گرنگه‌ و مادده‌یه‌كى تایبه‌ت ده‌بێت كه‌ ده‌توانین بڵێین زۆرینه‌ى خه‌ڵك به‌كاریده‌هێنن".

ع
Qaiwan
Qaiwan