ئابووری
لیسته‌كه ده‌ڕوات و به‌غدا پاره‌ى مووچه ده‌نێرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
رۆژى دووشه‌ممه مه‌ودا میدیا بڵاویكرده‌وه، له‌م هه‌فته‌یه هه‌رێم لیستى مووچه‌ى مانگى دووى فه‌رمانبه‌ران ره‌وانه‌ى به‌غدا ده‌كات و به‌غداش له 48 كاتژمێردا پاره‌ى مووچه ده‌نێرێت.
هیوا ئەفەندی، سەرۆکی فەرمانگەی تەکنەلۆجیای حکومەتی هەرێم و سەرپەرشتاری ئامادەکردنی لیستی مووچەی بە شێوە پەیرۆڵ رایگەیاند "لە 20ی ئەم مانگەدا بەغداد داواکارییەکی بۆ ناردین و وتی هەرچی فەرمانبەرێکی دیکە هەیە بۆ خانەنشین بوون جیای بکەنەوە و هاوکات ناوی فەرمانبەرانی مەدەنی و سەربازیش کرا بە یەک لیست کە نزیکەی 680 هەزار کەس دەبێت بۆیە لیستی مووچەی مانگی دوو کەمێک دواکەوت".
وتیشى "وەزیری دارایی عیراق داوای کردوە داتای سەرجەم مووچەخۆران دووبارە بنێرنەوە بۆمان و بیخەنە سیستەمی پەیرۆڵەوە".
هه‌روه‌ها "ئێستا سەرجەم کارەکان تەواو بووە و بە دڵنیاییەوە سبەینێ چوارشه‌ممه لیستی مووچەی مانگی دوو دەنێرین و هیچ کێشەیەک نەماوە لە لیستی مووچه".
مه‌ودا میدیا ئه‌وه‌شى بڵاوكرده‌وه "ئه‌گه‌ر حكومه‌تى هه‌رێم گرفت له لیستى مووچه دروست نه‌كات، له دواى ناردنى لیسته‌كه، به‌غدا تا سه‌ره‌تاى هه‌فته‌ى داهاتوو پاره‌ى مووچه ده‌نێرێت و پێش شه‌شى مانگى داهاتوو مووچه ده‌درێته فه‌رمانبه‌ران".
ع
بیروڕا



