ئابووری
بۆ مانگى ره‌مه‌زان خواردنێكى زۆر هاورده كراوه
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
سه‌رۆكى یه‌كێتیی هاورده و ناردنكارانى كوردستان رایگه‌یاند، بۆ مانگى ره‌مه‌زانى پیرۆز خواردنێكى زۆر هاورده‌ى هه‌رێمى كوردستان كراوه.
شێخ مسته‌فا شێخ عه‌بدولڕه‌حمان، سه‌رۆكى یه‌كێتیی هاورده و ناردنكارانى كوردستان به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "بۆ مانگى ره‌مه‌زانى پیرۆز بۆ ئه‌وه‌ى هیچ گرفتێك روونه‌دات له كه‌مى خۆراك، بازرگانان هاورده‌یه‌كى زۆریان كردووه".
وتیشى "خواردنێكى زۆر هاورده كراوه و رۆژانه‌ش له سنوره‌كانه‌وه خواردن هاورده ده‌كرێت و له كۆگاكان هه‌ڵده‌گیرێت".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "ئه‌و خواردنه زۆره بۆ ئه‌وه‌یه كه له‌مانگى ره‌مه‌زان كه‌مى روونه‌دات و كاریگه‌ریشى له‌سه‌ر نرخ هه‌بێت بۆ دابه‌زین و كێبڕكێى بازاڕ".
ع
بیروڕا



