ئابووری
داهاتی هەر خێزانێک لە 685 هەزار کەمتر بێت هەژارە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
وەزارەتی پلاندانانی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە هێلى هه‌ژارى هه‌ژماركراو 137 هەزار دینار بۆ هه‌ر تاكێک له مانگێك بۆ ساڵى 2023 – 2024 بۆ نموونە لە هەرێمى کوردستان قەبارەى خێزان پێکهاتووە لە پێنج کەس، واتە ئەو خێزانانەی مانگانە 685 هەزار دینار کەمتر خەرجیان هەبێت بۆ دابینکردنى پێداویستییە سەرەکییەکان دەکەونە ژێر هێڵى هەژارییەوە.
وەزارەتی پلاندانانی هەرێم رایگەیاند "روپێوێیەکە یه‌كێكە له پرۆژه ئامارییه گرنگه‌كان، مه‌به‌ست له ئه‌نجامدانى رووپێوه‌كه زانینى بارودۆخى کۆمەڵایەتى و ئابوورى خێزانه‌كانه به‌شێوه‌یه‌كى گشتىی و چه‌ندین بوارى جۆراو جۆر له رێگەى پرسیارنامه‌یه‌ك کە پێکهاتووە له 25 به‌ش".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "بەتەکانى (تایبه‌تمه‌ندییه دیمۆگرافییه‌كانى خێزان، په‌روه‌رده، ته‌ندروستى، نیشته‌جێبوون، پێوانه‌كردنى جه‌سته، كار‌و بێكارى، ئاسایشى خۆراك، كشتوكاڵ، به‌شه‌خۆراك، داهات و خه‌رجى تاك و خێزان، قه‌رز و سولفه، دادپه‌روه‌رى) له‌خۆده‌گرێت".
ئەوەشی خستەڕوو "ئه‌نجامه‌كانى رووپێوێیەکە ده‌بێته سه‌رچاوه‌یه‌ک بۆ نوێكردنه‌وه‌ى و دیاریكردنى هێل و رێژه‌ى هه‌ژارى و له‌لایه‌كى تر پشتى پێده‌به‌سترێت بۆ نوێكردنه‌وه و هەژمارکردنى ژمارەپێوانەییەکان".
ب ح

بیروڕا