ئابووری

بژمێرەکان داوای پاداشتەکانیان دەکەن

مەودا میدیا - سلێمانی |


بژمێرەکان داوای پاداشتەکانیان دەکەن
مەودا میدیا-

بەهۆی دواکەوتنی شایستە داراییەکانیان، نوێنەری بژمێرەکان ئاگاداری سەرجەم بژمێرەكانی هەڵەبجە، ناحیەکانی سیروان، خورماڵ، تەوێڵە و بیارە دەکاتەوە سبەینێ لەبەردەم قائیمقامیەتی هەڵەبجە کۆببنەوە.

كێوان كەمال محەمەد، نوێنەری گشتیی بژمێرەكان بە مەودا میدیای راگەیاند "نیگەرانن لە كەمتەرخەمی و پێنەدانی شایستە داراییەكان و گوێنەگرتن لە داواكاریەكانیان". 

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "سبەینێ كاتژمێر 11ی پێشنیوەڕۆ لەبەردەم قائیقامیەتی هەڵەبجە بەشێوەیەكی مەدەنیانە کۆدەبنەوەو داوای مووچەی مانگی 12ی ساڵی رابردوو دەکەن".

ئەمە لە کاتێکدایە، ساڵی رابردوو پرۆسەی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان لە عیراق و هەرێمی کوردستان بە سێ قۆناغ بەڕێوەچوو کە لە قۆناغی دووەم و سێیەمدا 20 هەزار بژمێر لە هەرێمی کوردستان بەشدارییان لە پرۆسەکەدا کرد کە بۆ هەرمانگێک بڕی 250 هەزار دیناریان پێدەدرێت.

ب ح
Qaiwan
Qaiwan