ئابووری
نرخى دۆلار له‌كاتى داخستنى بازاڕ به‌رزبووه‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، نرخى دۆلارى ئه‌مه‌ریكى به‌رانبه‌ر به دینارى عیراقى له‌كاتى داخستنى بازاڕ به‌رزبووه‌وه.
ئیبراهیم غه‌فور، خاوه‌نى نوسینگه‌ى ئاڵوگۆڕى دراو به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، نرخى دۆلار به‌رانبه‌ر به دینارى عیراقى دابه‌زینى به‌رچاوى به‌خۆیه‌وه بینى".
وتیشى "100 دۆلار نزیكبووه‌وه له 146 هه‌زار دینار، به‌ڵام دواتر به‌رزبووه‌وه و له‌كاتى داخستنى بازاڕ بووه‌وه به147 هه‌زار و 300 دینار".
ئه‌و دابه‌زینه‌ش له‌كاتێكدایه چه‌ندین مانگه نرخى دۆلار به‌و جۆره دانه‌به‌زیبوو بۆ خانه‌ى 146 هه‌زار دینار.
ع
بیروڕا



