ئابووری
بیتكۆین جارێكى تر به‌رزبوونه‌وه‌ى تۆماركرد
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
دواى ئه‌وه‌ى هه‌فته‌ى رابردوو نرخى دراوى ئه‌لیكترۆنى بیتكۆین ده‌ستى به دابه‌زین كرد و بۆ 80 هه‌زار دۆلار دابه‌زى، جارێكى تر نرخه‌كه‌ى به‌رزبووه‌وه.
رۆژى رابردوو، دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا به لێدوانێك، نرخى بیتكۆینى به‌رزكرده‌وه كاتێك وتى "دراوى ئه‌لیكترۆنى بیتكۆین له دڵى یه‌ده‌گى ئه‌مه‌ریكا ده‌بن وه‌ك كریپتۆكانى تر".
دواى ئه‌و لێدوانه‌ى تره‌مپ، نرخى بیتكۆین به‌خێرایی ده‌ستى به به‌رزبوونه‌وه كرد و یه‌ك بیتكۆین گه‌یشته 92 هه‌زار دۆلار، واته نۆ ده‌فته‌ر و 20 وه‌ره‌قه.
به‌رزترین ئاستى بیتكۆین له مێژووى خۆى، مانگى رابردووبوو كه گه‌یشته 108 هه‌زار دۆلار، واته 10 ده‌فته‌ر و 80 وه‌ره‌قه.
ع
بیروڕا



