ئابووری
خورما گرانبووه‌و ئێرانیش قه‌ده‌غه‌ى كردووه
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
به‌هۆى هاتنى مانگى ره‌مه‌زانى پیرۆز و قه‌ده‌غه‌كردنى هه‌نارده‌ى خورما له لایه‌ن وڵاتى ئێرانه‌وه، نرخى خورمالى له هه‌رێم گرانكردووه.
سه‌روه‌ر عه‌لى، به‌رپرسى سه‌ندیكاى عه‌لوه‌ى سلێمانى به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "نرخى خورما له‌گه‌ڵ هاتنى مانگى ره‌مه‌زانى پیرۆز گرانبووه و بۆ هه‌ر كارتۆنێك چه‌ند هه‌زارێك چووه‌ته‌سه‌رى".
وتیشى "ئێران چه‌ند رۆژێك ده‌بێت هه‌نارده‌ى خورماى بۆ هه‌رێمى كوردستان راگرتووه و ئه‌وه‌ش هۆكارى گرانبوونه".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "له مانگى ره‌مه‌زاندا خورما خواستێكى زۆرى له‌سه‌ر دروستده‌بێت و چه‌ند هێنده خواست زیاد ده‌كات، له سنورى پارێزگاى سلێمانیش رۆژانه سه‌رو 50 ته‌ن خورمامان پێویست ده‌بێت".
بیروڕا



