ئابووری

لیستى مووچه‌ كێشه‌ى نه‌بووه‌ و پاره‌ ره‌وانه‌ ده‌كرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


لیستى مووچه‌ كێشه‌ى نه‌بووه‌ و پاره‌ ره‌وانه‌ ده‌كرێت

مه‌ودا میدیا-

ئەندامێکی لیژنه‌ى دارایی پەرلەمانی عیراق رایگەیاند، هیچ بەربەستێك نییە و هەموو شتێك بەرەوپێش چووە و مووچەی مانگی شوبات بۆ هەرێمی كوردستان دەنێردرێت.

سیپان شێروانی، ئه‌ندامی لیژنەی دارایی په‌رله‌مانی عیراق رایگەیاند "مووچەی مانگی شوبات هیچ بەربەستێكی لەپێشدا نییە و لە زووترین كاتدا بۆ هەرێمی كوردستان دەنێردرێت، هەموو شتێك وەكوو پێویست بەرەوپێش چووە و وردبینیی لیستی مووچە گەیشتووەتە قۆناغی كۆتایی، چاوەڕوان دەكرێت تەمویل بنێردرێت و دەست بە دابەشكردنی مووچە بكرێت".

وتیشى "لیستی مووچە بە سیستەمی (پەیرۆڵ) بۆ بەغدا نێردراوە و هیچ گرفتێكی نەبووە".

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان، کاری زۆر باشی بۆ پرسی لیستی مووچه کردووە، لیستەكە بەو شێوەیە ئامادە كراوە، كە دارایی فیدراڵ خوازیاری بووە".

ع
Qaiwan
Qaiwan