راپۆرت
كاره‌باى نیشتمانیی و موه‌لیده پاره‌یان به خه‌ڵكى هه‌ولێر نه‌هێشت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
خه‌ڵكى هه‌ولێر له‌لایه‌ك به‌هۆى گرانى كاره‌باى نیشتمانیی و له لایه‌كیش گرانى كاره‌باى موه‌لیده هاواریان لێ هه‌ستاوه و مانگانه سه‌دان هه‌زار پاره‌ى كاره‌با ده‌ده‌ن.
پرۆژه‌ى رووناكى كه پرۆژه‌یه‌كى حكومییه و له هه‌ولێر ده‌ست به جێبه‌جێكردنى كراوه و چه‌ندین گه‌ڕه‌كى شاره‌كه ئه‌و پرۆژه‌یان بۆبه‌ستراوه، به‌ڵام مانگه پاره‌یه‌كى زۆریان له‌سه‌ر ده‌كه‌وێت و به‌هۆیه‌وه خه‌ڵكى هه‌ولێر ناڕازین.
پرۆژه‌ى رووناكى كه به كاره‌باى 24 كاتژمێریی باس ده‌كرێت، نرخه‌كه‌ى زۆر گرانه و مانگانه هاوڵاتییان سه‌دان هه‌زار دیناریان بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه، به‌رپرسانى كاره‌باش پێشتر باسیان له‌وه‌كردبوو ئه‌گه‌ر كاره‌با هه‌رزانبێت خه‌ڵك زۆر به‌كاریده‌هێنێت.
له‌لایه‌كى تریشه‌وه كاره‌باى موه‌لیده مانگانه پاره‌یه‌كى زۆر له‌سه‌ر خه‌ڵكى ده‌كه‌وێت، بۆ مانگى دوو نرخى یه‌ك ئه‌مپێر 25 هه‌زار دینار بووه، واته ئه‌گه‌ر ماڵێك چوار ئه‌مپێرى هه‌بوبێت، بڕى 100 هه‌زار دینارى بۆ گه‌ڕاوه‌ته‌وه.
ئازاد كه‌ریم، شاره‌زاى بوارى ئابوورى به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "له‌راستیدا نابێت كاره‌با به‌ناوى 24 كاتژمێریی ئه‌وه‌نده گرانبێت، ئه‌و شوێنانه‌ى بۆیان دانراوه په‌شیمانن، چونكه مانگى 200 بۆ 250 هه‌زار دینار، بڕه پاره‌یه‌كى زۆره و نیوه‌ى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رێكه".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "خه‌ڵكى هه‌ولێر نارازین له‌وه به‌ڵام هیچ رێگایه‌كیان نییه، حكومه‌ت نه‌ده‌بوو ئه‌وه‌نده نرخى كاره‌با گران دابنێت، ئه‌وه بازرگانیكردنه به‌سه‌ر خه‌ڵك، نه‌ك خزمه‌تكردن و پرۆژه‌ى خزمه‌تگوزارى".
به‌پێى ئه‌و پسوڵانه‌ى بڵاوده‌كرێنه‌وه، كاره‌باى 24 كاتژمێریی، مانگانه له نێوان 200 بۆ 250 هه‌زار و زیاتریش له‌سه‌ر هاوڵاتییانى ئه‌و شاره ده‌كه‌وێت.
ع
بیروڕا



