ئابووری

هۆکارەکانی دابەزینی بەهای دۆلار ئاشكراکران

مەودا میدیا - سلێمانی |


هۆکارەکانی دابەزینی بەهای دۆلار ئاشكراکران
مەودا میدیا-


ماوەی هەفتەیەکە بەهای دۆلار رووی لە نزبنووەنەوە کردووەو شارەزایەکی بواری دراویش هۆكارەكانی بەرزبوونەوەی بەهای دینار بەرانبەر بە دۆلار دەخاتەڕوو.

جەبار گۆران، وتەبێژ و ئەنجومەنی بازاڕەکانی دراو لە سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند  "بەرزبوونەوەی بەهای دینار بۆئەو رێکارانە دەگەڕێتەوە کە بانکی ناوەندی عیراق بۆ بەرزکردنەوەی بەهاکەی جێبەجێی دەکات".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "لەئێستادا بازرگانەکان پابەندن بە کارکردنی سەکۆ ئەلیکترۆنییەکان، وە هەروەها کۆمپانیایەکی گەورە لە هەرێمی کوردستان قیستی دیناری لەسەرە و دۆلارێکی زۆری خستووەتە بازاڕەوە".

ئەوەشی خستەڕوو "هاتنی مانگی ڕەمەزان و کەمبوونەوەی جوڵەی بازرگانی یەکێکی ترە لە هۆکارەکانی دابەزینی بەهای دۆلار و خواستی هاوڵاتییان لەم مانگەدا لەسەر کڕینی دۆلار کەمبووەتەوە".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال