ئابووری

قەبارەی قەرز و پێشینەکان بە رێژەی 5،4% بەرزبووەتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


 قەبارەی قەرز و پێشینەکان بە رێژەی 5،4% بەرزبووەتەوە
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ دووشەممە 2025/3/3، بانکی ناوەندی عیراق بڵاویكردەوە، قەرز و پێشینەکان لە ساڵی 2024دا بەرزبووەتەوەو گەیشتووەتە 64 ترلیۆن دینار، لەكاتێكدایە لە ماوەی ساڵی 2023دا زیاتر لە 60 ترلیۆن دینار بووە.

بانکی ناوەندی عیراق رایگەیاند "ئەو رێژەیە ئاماژەیە بۆ زیادبوونی تواناکانی تاک و کۆمپانیاکان بۆ بەدەستهێنانی دارایی پێویست و جێبەجێکردنی پڕۆژەى وەبەرهێنان و بازرگانییەکان، کە بەشدار دەبێت لە هاندانی چالاکییە ئابوورییەکان".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "قەبارەی قەرز و پێشینەکانی کەرتی بانکی بە رێژەی 5،4% زیادیکردوەو ئەوەش كاریگەریی دەبێت لە هاندانی چالاکییە ئابورییەکان و رەخساندنی هەلی کاری نوێ لە عیراق".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan