ئابووری
نرخی نەوت بە شێوەیەكی بەرچاو دابەزی
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەرەباەیانی ئەمڕۆ سێ شەممە، لە دوای كردنەوەی بازاڕەكانی ئاسیا یەك بەرمیل نەوتی برێنتی دەریای باكوور، بڕی 54 سەنت دابەزی و بە 71 دۆلار و 8 سەنت مامەڵەی پێوەكرا، هەروەها نرخی نەوتی سووكی تەكساسی ئەمریكاش 36 سەنت دابەزی و هاتە 68 دۆلار و 1 سەنت.
هۆكاری ئەو دابەزینە بەرچاوەی نرخی نەوت بۆ جێبەجێكردنی بڕیارەكانی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا دەگەڕێتەوە بە سەپاندنی پێناسی گومرگی بەسەر مەكسیك و كەنەدا و راگرتنی هاوكارییەكانی ئەمریكا بۆ ئۆكراینا.
بەپێی وتەی هەندێك لە میدیا جیهانییەكان وەستاندنی هاوكارییەكانی ئەمریكا بۆ ئۆكرانیا ئاماژەیەكی روونە بۆ هەڵگرتنی سزاكانی سەر رووسیا كە بەوەش نەوتی رووسیا دەگەڕێتەوە بازاڕەكانی جیهان كە ئەوەش دەبێتە هۆی زیادبوونی نەوت لە بازاڕەكان و كەمبوونەوەی نرخەكەی.
ئ پ
بیروڕا



