عیراقی

هۆشداری لە هاتنی شەپۆلێكی بارانبارین دەدرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


هۆشداری لە هاتنی شەپۆلێكی بارانبارین دەدرێت

مەودا میدیا-
بەپێی پێشبینییەكانی دەستەی كەشناسی عیراق لە چەند رۆژی داهاتوودا شەپۆلێكی بارانبارینی بەخوڕ بەشێكی زۆری شار و ناوچە جیاجیاكانی عیراق گرێتەوە.  

لە راگەیەندراوێكدا دەستەی كەشناسی عیراق بڵاویكردووەتەوە، پێشبینی دەكرێت سبەینێ لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور كەشوهەوا بە گشتی هەور بێت لەگەڵ بارانێكی پچڕ پچڕ و هەورە بروسكە. 

دەستەی كەشناسی عیراق هۆشداریشیداوە لەوەی كە شەوی پێنج شەممە كەشوهەوا بە تەواوی دەگۆڕێت و بارانێكی بە خور ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور دەگرێتەوە و پێشبینی دەكرێت ببێتە هۆی درووستبوونی لافاوێكی زۆر، بۆیە پێویستە هاوڵاتییان ئاگاداری خۆیان بن. 
 سەبارەت بە كەشوهەوای هرێمی كوردستانیش دەستەكە ئاماژەی بۆ ئەوەكردووە، كەشوهەوا نیمچە هەور دەبێت و ئەو بارانەی بە خوڕەی شارەكانی عیراق دەگرێتەوە پێناچێت هەرێمی كوردستان بە هەمان شێوە بگرێتەوە، بەڵام پلەكانی گەرما لە هەموو ناوچەكاندا بەرز دەبنەوە. 
ئ پ 

Qaiwan
Qaiwan