عیراقی
هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم كێشەی تێكەوت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بڕیار بوو ئەمڕۆ دواین كۆبوونەوە بكرێت و دوای ئەوەش هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم دەستپێبكاتەوە، بەڵام كۆبوونەوەكە نەكرا و كێشەی نوێش بۆ هەناردەكردنەوەی نەوت هاتووەتە ئاراوە.
باسم محەمەد بریكاری وەزارەتی نەوتی عیراق رایگەیاند"هەرێمی كوردستان بڕی یەك ملیار دۆلاری پارەی كۆمپانیا بەرهەمهێنەرەكان قەرزارە و دەیەوێت ئەو قەرزە وەزارەتی نەوتی عیراق بیداتەوە".
وتیشی"ئەوان لە كۆبوونەوەی رابردوودا بە روونی ئەوەیان بە وەزارەتی سامانە سرووستییەكانی هەرێم راگەیاندووە كە دانەوەی ئەو قەرزە لە ئەستۆی ئەوان نییە و پێویستە حكومەتی هەرێم خۆی بیداتەوە، بەڵام ئەگەر هەر بیانەوێت بەغدا قەرزەكە بداتەوە ئەوە پێویستی بە رێكەوتنێكی سیایی هەیە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە"كێشەیەكی تریش هەیە ئەویش ئەوەیە كە وەزارەتی نەوتی عیراق ئامادە نییە شایستە داراییەكانی كۆمپانیا نەوتییەكان لە سەرەتای دەستپێكردن بە كار یان لە سەرەتای مانگەوە بدات، بەڵكو بە نزیكەی دوای مانگێك لە كاركردن ئەو شایستەیە خەرج دەكەن، بەڵام كۆمپانیاكان بەوە رازی نابن".
ئ پ
بیروڕا



