ئابووری
له دهۆك نرخى به‌نزین گرانبووه
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
له دوێنێوه نرخى به‌نزین له پارێزگاى دهۆك گرانبووه و بۆ هه‌ر لیترێك 100 دینارى چووه‌ته سه‌ر.
به‌پێى زانیارییه‌كانى مه‌ودا میدیا "نرخى به‌نزین له پارێزگاى دهۆك گرانبووه و یه‌ك لیتر نۆڕماڵ بووه‌ته 900 دینار، جۆرى موحه‌سه‌ن بۆ 1050 دینار به‌رزبووه‌ته‌وه، به‌نزینى سوپه‌ریش لیترى بووه‌ته 1300 دینار".
به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى به‌نزین له پارێزگاى دهۆك په‌یوه‌ندیی به پاڵاوگه‌كانى سنوره‌كه هه‌یه و ئه‌وان بوونه‌ته هۆكارى گرانبوونى نرخه‌كه‌ى.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه له سنورى سلێمانى و ده‌وروبه‌رى نرخى به‌نزینى جۆرى نۆرماڵ یه‌ك لیتر به نرخى پاڵپشتى به 750 دیناره.
ع
بیروڕا



