ئابووری
ئه‌م مانگه خانه‌نشینان مووچه وه‌رناگرن
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى به مه‌ود میدیا دراون، بۆ مووچه‌ى مانگى دوو، ئه‌وانه‌ى ئه‌مساڵ خانه‌نشین بوون تا ئێستا كاره‌كانیان ته‌واو نه‌كراوه و مووچه‌ى مانگى دوو وه‌رناگرن.
له‌و باره‌وه سادق عوسمان، وته‌بێژى یه‌كێتیی خانه‌نشینى هه‌رێم به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "ئه‌و فه‌رمانبه‌ر و مووچه‌خۆرانه‌ى ئه‌مساڵ به‌پێى یاساكه خانه‌نشین بوون، هێشتا كاره‌كانیان له خانه‌نشینى هه‌رێم ته‌واونه‌بووه".
وتیشى "به‌هۆى ته‌واونه‌بوونى كاره‌كانیان و تۆماركردنیان له مووچه‌ى خانه‌نشینى، بۆ مانگى دوو مووچه وه‌رناگرن".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "له مانگى داهاتووه‌وه، واته بۆ مووچه‌ى مانگى سێ مووچه‌كانیان بۆ ده‌به‌سترێت و مووچه‌ى مانگه‌كانى پێشتریش وه‌رده‌گرن".
ع
بیروڕا



