ئابووری
مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د: رێگریمان له قاچاخى دۆلار كردووه
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
راوێژكارى ئابوورى سه‌رۆكى حكومه‌ت ئاشكرایده‌كات، هۆكارى دابه‌زینى نرخى دۆلار بۆ رێگریكردنى قاچاخى دۆلار ده‌گه‌ڕێته‌وه له‌گه‌ڵ خواستى بازاڕ.
مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د، راوێژكارى ئابوورى سه‌رۆكى حكومه‌تى عیراق به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "دابه‌زینى نرخى دۆلار له‌بازاڕه‌كان بۆ رێگریكردن له قاچاخى دۆلار ده‌گه‌ڕێته‌وه كه له‌رابردوو كارى له‌سه‌ر كراوه".
وتیشى "له لایه‌كى تریشه‌وه، بانكى ناوه‌ندیی عیراق خاوه‌ن یه‌ده‌گێكى زۆرى دراوى بیانییه، ئه‌وه‌ش هۆكارى ئه‌وه‌یه كه نرخى دۆلار دابه‌زێت و پێویستى بازاڕ باشتر پڕبكرێته‌وه".
له هه‌فته‌ى رابردوو نرخى دۆلار دابه‌زینى به‌رچاوى به‌خۆیه‌وه بینى و 100 دۆلار بۆ خانه‌ى 146 هه‌زار دینار دابه‌زى، له ئێستاشدا بۆ 148 هه‌زار دینار به‌رزبووه‌ته‌وه.
ع
بیروڕا



