ئابووری
نرخى گۆشتى سوور دیاریكرا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
ئیداره‌ى سۆران نرخى گۆشتى سوورى دیاریكرد و به‌پێى ئه‌و نرخانه‌ش، گۆشتى سوور هه‌رزانبووه.
له راگه‌یه‌ندراوێكى ئیداره‌ى سه‌ربه‌خۆى سۆران هاتووه "نرخی گۆشتی سوور رێكخرایەوە كە نوێنەری چاودێری بازرگانیی، لیژنە ئابوورییەكانی یەكە كارگێڕییەكان و نوێنەری گۆشتفرۆشەكان تێیدا بەشداربوون".
به‌پێى ئه‌و نرخانه " گۆشتی بیانی، نەرمه 14 هەزار دینار، بە ئێسكه‌وه 12 هەزار دینار ده‌بێت، نرخی گۆشتی خۆماڵی، نەرمه 16 هەزار دینار، بە ئێسكه‌وه 13 هەزار دینار ده‌بێت".
هه‌روه‌ها "نرخی گۆشتی مانگای خۆماڵی و بیانی، نەرمه 13 هەزار دینار، بە ئێسكه‌وه 11 هەزار دینار ده‌بێت و نرخی گۆشتی بەرخ و گیسك، 16 هەزار دینار ده‌بێت، ئه‌و گۆشتفرۆشانه‌ى پێوه‌ى پابه‌ندنه‌بن سزاده‌درێن".
ع
بیروڕا



