ئابووری
راوه‌ماسى له هه‌رێمى كوردستان قه‌ده‌غه‌كرا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ڤێته‌رنه‌رى هه‌رێم ته‌واوى كشتو‌كاڵى ناوچه‌كانى ئاگاداركردووه‌ته‌وه له قه‌ده‌غه‌كردنى راوه‌ماسى كه له هه‌فته‌ى داهاتوو ده‌ستپێده‌كات.
له راگه‌یه‌ندراوێكى ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه هاتووه "رۆژى 10ى ئادار، واته دووشه‌ممه‌ى هه‌فته‌ى داهاتوو له هه‌رێمى كوردستان قه‌ده‌غه‌ى راوه‌ماسى ده‌ستپێده‌كات و بۆ ماوه‌ى 100 رۆژ واته 20ى حوزه‌یران به‌رده‌وام ده‌بێت".
لاى خۆیه‌وه فیراس سدیق، به‌ڕێوه‌به‌رى سامانى ئاژه‌ڵ به مه‌وداى میدیاى راگه‌یاند "له‌و ماوه‌یه‌دا هه‌ر كه‌س و راوچییه‌ك راوه‌ماسى بكات رووبه‌ڕووى سزا ده‌بێته‌وه، چونكه وه‌رزى دانانى گه‌رایه".
هه‌رێمى كوردستان ساڵانه پێویستى به سه‌رو 70 هه‌زار ته‌ن گۆشتى ماسى هه‌یه و ته‌نها سه‌دا 50ى به‌رهه‌مى ناوخۆ و راوه‌ماسى پێویستى ناوخۆ پڕده‌كاته‌وه، ئه‌وى تر‌ى پشت به هاورده ده‌به‌سترێت.
ع
بیروڕا



