عیراقی

سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگا لە پۆستەکەی دوورخرایەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگا لە پۆستەکەی دوورخرایەوە
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ چوارشەممە 2025/3/5، ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا کۆبووەوەو بڕیاریدا بە دوورخستنەوەی ئەحمەد حاسود، سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگا، کە سەر بە هاوپەیمانی عەقدی وەتەنییەو لەلایەن فالح فەیاز، سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبییەوە سەرۆكایەتی دەكرێت ، لە بەرانبەردا سەرۆكی ئەنجومەنەكە دژی بڕیارەكە دەوەسێتەوە.

کەناڵی سۆمەریە بڵاویکردەوە "بە ئامادەبوونی 29 ئەندامی ئەنجومەنەکە،  دانیشتنێك بۆ لێپرسینەوە لە ئەحمەد حاسود سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا لەبارەی چەند دۆسییەک بەڕێوەچوو".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "ئەندامانی ئەنجومەنەکە بە زۆرینەی دەنگ متمانەیان لە ئەحمەد حاسود سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا سەندەوە و لە پۆستەكەی دوورخرایەوە"

لای خۆیەوە ئەحمەد حاسود رایگەیاند "بەبێ پابەند نەبوون بە پەیڕەوی یاسایی دیاریكراو، هەر بڕیارێك دەربچێت لەرووی یاساییەوە پەسەند نییە، چونكە ئەو رێوشوێنانەی لە دانیشتنەكەدا گیراوەتەبەر پێشێلكردنی بڕگەكانی یاسای ژمارە 21ی ساڵی 2008ی هەموواركراوە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "بەپێی ماددەی 30ی پەیڕەوی ناوخۆی ئەنجومەن، دەبێت پرسیارەكان حەوت رۆژ پێش وادەی دانیشتنەكە بگاتە دەستی ئەو كەسەی لێپرسینەوەی لەگەڵ دەكرێت، بەڵام لە ماوەی یاساییدا نەگەیشتوون، چونكە پرسیارەكان لە رۆژی 3ی ئەم مانگە گەیشتوونەتە ئەنجومەنی پارێزگا.

ب ح
Qaiwan
Qaiwan