عیراقی
زیاتر لە 300 هەزار پەنابەر لە عیراق هەیە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
کۆمسیۆنى باڵاى پەنابەرانى سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان، راپۆرتێکی لەبارەی بوونی کۆچبەر و بەنابەران لە عیراقدا بڵاوکردەوە.
کۆمسیۆنى باڵاى پەنابەران رایگەیاند "لەئێستادا 338 هەزار و 138 کۆچبەر و پەنابەر لە عیراق هەیە کە 109 هەزار کەسیان لە کامپەکاندا دەژین".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "کۆچبەرانی سوری زۆرینەی پەنابەرانى نیشتەجێى عیراق پێکدەهێنن کە ژمارەیان دەگاتە 303 هەزار و 611 کەس".
ئەوەشی خستەڕوو "نۆ هەزار و 447 هاوڵاتیى ئێرانی، زیاتر لە هەشت هەزار هاوڵاتى تورکیا و حەوت هەزار و 285 هاوڵاتیی فەڵەستینی لە عیراق دەژین".
ب ح

بیروڕا