عیراقی
تۆڕێکی مەترسیدار لە بەغدا دەستگیرکران
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئەمڕۆ چوارشەممە 2025/3/5، دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عیراق بڵاویکردەوە کە هێزەکانیان سەرجەم ئەندامەكانی تۆڕێکی مەترسیداری بازرگانیکردنیان بە ماددە هۆشبەرەكان دەستگیرکردووە كە ژمارەیان نۆ كەس بووە.
دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عیراق "تۆڕێکی بازرگانیکردنیان بە ماددە هۆشبەرەکان لە بەغدا دەستگیردووەو دستیشیان بەسەر كۆگایەكی سەرەكی ئەو باندەدا گرتووە كە سێ کیلۆ و نیو ماددەی هۆشبەر لە جۆری ماریوانا و 220 سندوقی پلاستیک کۆکاینی تێدابووە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "458 پارچە ماددەی هۆشبەری تر دۆزراونەتەوە کە لە ماڵی تۆمەتبارەكاندا شاردراوەتەوە، سەرجەم تۆمەتباران و ئەو کەلوپەلانەی دەستیان بەسەردا گیراوە رەوانەی دەسەڵاتی دادوەری کراون".
ب ح

بیروڕا