ئابووری
ئه‌مجاره‌ش حكومه‌تى هه‌رێم هۆكارى دواكه‌وتنى مووچه‌یه
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
له‌كاتێكدا وه‌زاره‌تى دارایی عیراق داوایكردبوو له وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێم له ناوه‌ڕاستى هه‌موو مانگێك لیستى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران ره‌وانه‌ى به‌غدا بكه‌ن، به‌ڵام هه‌رێم پابه‌ند نه‌بوو.
بۆ ئه‌وه‌ى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم دوانه‌كه‌وێت، به‌غدا هه‌رێمى ئاگاداركردبووه‌وه هه‌موو ناوه‌ڕاستى مانگێك لیستى مووچه‌یان بۆ بنێرن، به‌ڵام هه‌رێم له دواى 20ى مانگه‌وه ئه‌و لیسته‌ى ناردووه، ئه‌وه‌ش هۆكارى دواكه‌وتنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانه.
یه‌كێك له هۆكاره‌كانى تر‌ى دواكه‌وتنى مووچه‌ى مانگى دووى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم ئه‌وه‌یه "تا ئێستا حكومه‌تى هه‌رێم داهاتى نانه‌وتى مانگى دووى ره‌وانه‌ى به‌غدا نه‌كردووه كه پێویسته مانگانه نزیكه‌ى 100 ملیار ره‌وانه بكات".
سه‌رچاوه‌یه‌كى باڵا له حكومه‌تى هه‌رێم به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "ئه‌گه‌ر وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێم له واده‌ى خۆى لیستى مووچه‌ى ره‌وانه‌ى به‌غدا بكردایه، مووچه‌ى مانگى دوو دوانه‌ده‌كه‌وت و ئێستا دابه‌شكرابوو".
تا ئێستا وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێم هیچ مانگێك پابه‌ندى ناردنى لیستى مووچه نه‌بووه له ناوه‌ڕاستى مانگ و هه‌موو مانگێك دواى خستووه.
ع
بیروڕا



