ئابووری
به‌دواداچوون بۆ کوالێتی برنجى به‌شه‌خۆراك ده‌كرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
له چه‌ند ناوچه‌یه‌ك هاوڵاتییان باسیان له خراپى برنجى به‌شه‌خۆراك كردبوو، گوایە ئه‌و برنجه خراپه و كه‌ڵكى خواردنى نییه، به‌رپرسێكى وه‌زاره‌تى بازرگانیی هه‌رێمیش ده‌ڵێت به‌دواداچوون ده‌كه‌ین.
نه‌وزاد شێخ كامیل، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی بازرگانیی هه‌رێم به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "ئه‌و برنجه‌ى بۆ به‌شه‌خۆراكى مانگانه له به‌غداوه به‌ده‌ستمان ده‌گات، راسته‌وخۆ ره‌وانه‌ى بریكاره‌كانى ده‌كه‌ین و له كۆگاكان نامێنێته‌وه".
وتیشى "ئه‌و برنجه چه‌ندین جۆره كه بۆ ئێمه ده‌نێردرێت، خراپ و باشى تێدایه، به‌دوادچوون بۆ خراپى برنجى به‌شه‌خۆراك ده‌كه‌ین له هه‌ر شوێنێك".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "له‌رابردوو چه‌ندینجار برنجى خراپمان له بریكاره‌كان وه‌رگرتووه‌ته‌وه و ره‌وانه‌ى به‌غدامان كردووه‌ته‌وه".
ع
بیروڕا



