عیراقی
هه‌رچى زووه په‌كه‌كه و توركیا خاكى عیراق جێبهێڵن
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی عیراق رایگه‌یاند، پێویسته هه‌رچى زووه په‌كه‌كه و توركیا خاكى عیراق به‌جێبهێلن و چۆڵى بكه‌ن.
قاسم ئه‌عره‌جی، راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی عیراق رایگه‌یاند "پێویسته چه‌كدارانی پارتی كرێكارانی كوردستان "په‌كه‌كه" و هێزه‌كانی سوپای توركیا له دوای رێككه‌وتن و سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌ی ئاشتی توركیا، خاكی عیراق به‌جێبهێڵن".
وتیشى "نامانه‌وێت چه‌كدارانی په‌كه‌كه و سه‌ربازانی سوپای توركیا له خاكی عیراق بمێنن، به‌ڵكوو ده‌یانه‌وێت به ته‌واوه‌تی له عیراق ده‌ربچن".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "هێزه‌كانی سوپای توركیا به پاساوی بوونی په‌كه‌كه له عیراقن، توركیا له چه‌ندان كۆبوونه‌وه‌دا جه‌ختی كردووه‌ته‌وه، هیچ كات چاوی له خاكی عیراق نییه".
ع
بیروڕا



