عیراقی

ئەمەریکا داوایکردووە حەشدی شەعبی بکرێنە پۆلیسی هاتوچۆو ئاگرکوژێنەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەمەریکا داوایکردووە حەشدی شەعبی  بکرێنە پۆلیسی هاتوچۆو ئاگرکوژێنەوە


مەودا میدیا-

کەسایەتییەکی سیاسیی شیعەکان ئاشکرایدەکات، ئەمەریکا داوایکردووە حەشدی شەعبی هەڵوەشێتەوە.

عيزەت شابەندەر، كەسایەتی سیاسی شیعەكان رایگەیاند "ئەمەریكا هۆشداریی داوەتە عیراق، بە پێویستی داماڵینی چەكی گروپەكان و نەهێشتنی دامەزراوەی حەشدی شەعبی".

وتیشی "وێڕای داواكاریی داماڵینی چەكی گروپە چەكدارەكانی مقاوەمە، ئەمەریكا وتویەتی نابێت حەشدی شەعبی بەوشێوەیە بمێنێتەوە، پێویستە بڵاوەیان پێكرێت بە هەڵوەشانەوەبێت یان دابەشكردنیان".

ئەوەشی خستەڕوو "ئەمەریکا داوایکردووە حەشد بکرێت بە پۆلیسی هاتوچۆو ئاگركوژێنەوەو پاسەوان، چۆن پەرتوبڵاویان دەكەن بیكەن، نابێت بەمشێوەیەی ئێستا بێت".

ع
Qaiwan
Qaiwan