ئابووری
نرخى مریشك به‌ره‌و هه‌رزانبوون ده‌چێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى زیاتر له هه‌فته‌یه‌كه مریشك هه‌نارده‌ى شاره‌كانى عیراق ده‌كرێت، به‌ڵام به‌هۆى زۆربوونه‌وه‌ى به‌رهه‌م له‌ناوخۆ، جارێكى تر هه‌رزان ده‌بێته‌وه.
به‌رهه‌م سه‌عید، خاوه‌نى كێڵگه‌ى په‌له‌وه‌ریی به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "هه‌فته‌یه‌ك پێش مانگى ره‌مه‌زان هه‌نارده‌ى مریشك له هه‌رێمه‌وه بۆ شاره‌كانى عیراق ده‌ستیپێكردووه‌ته‌وه".
وتیشى "سه‌ره‌ڕاى ناردنى مریشك بۆ شاره‌كانى عیراق، به‌ڵام له ناوخۆى هه‌رێم به‌رهه‌م زۆربووه‌ته‌وه و به‌هۆیه‌وه نرخه‌كه‌ى به‌ره‌و هه‌رزانبوون ده‌چێت".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "ئێستا نرخى مریشك كیلیۆى به 2850 دیناره و له دوكانه‌كان تا سێ هه‌زار دینار ده‌چێت و نرخه‌كه‌ش له دابه‌زینه".
ع
بیروڕا



