ئابووری

کۆبوونەوەی سێ قۆڵی بەبێ رێکەوتن کۆتاییهات

مەودا میدیا - سلێمانی |


کۆبوونەوەی سێ قۆڵی بەبێ رێکەوتن کۆتاییهات
مەودا میدیا-

 ئەمڕۆ پێنجشەممە 2025/3/6، لە شاری بەغدا وەزارەتی نەوتی عیراق و سامانە سرووشتییەكانی هەرێم لەگەڵ کۆمپانیا نەوتییەکانی کوردستان (ئەپیكۆر) لەبارەی هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم كۆبوونەوە.

بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا، بەبێ هیچ ئەنجامێك كۆبوونەوەی هەردوو وەزارەتی نەوتی عیراق و سامانە سرووشتییەکانی هەرێم و كۆمپانیاكانی نەوت لەسەر هەناردەكردنەوەی نەوت كۆتایی هاتووە.

جارێکی تر هەردوو وەزارەتی نەوتی عیراق و سامانە سرووشتییەکانی هەرێم لەگەڵ ئەپیکور کۆدەبنەوەو چۆنییەتی پێدانی پارەی کۆمپانیاکانی دەرهێنانی نەوت، تێچووی دەرهێنانی نەوت لە هەرێمی کوردستان تاوتوێ دەکەن کە بۆ هەر بەرمیلێک 16 دۆلار دیاریکراوە.

هەربەپێی زانیارییەکان، نابێت کۆمپانیای راوێژکاریی دەسەڵاتیان هەبێت لەسەر شێوازی گرێبەستییەکان، لە کۆبوونەوەی داهاتوو شێوازی قەرزەکان دیاری دەکرێت.  

ب ح
Qaiwan
Qaiwan