ئابووری
تەیف سامی واژۆی لەسەر لیستەکە نەکرد
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بڕیاربوو ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 2025/3/6، بەغدا مووچه‌ی مانگی دووی فەرمانبەران رەوانەی هه‌رێم بكات، كه بڕه‌كه‌ی 950 ملیار دیناره، به‌ڵام تەیف سامی، وەزیرای دارایی عیراق واژۆی لەسەر ناردنی پاره‌کە نەکرد و بۆ هه‌فته‌ی داهاتوو دواخرا.
سه‌رچاوه‌یه‌ک لە وەزارەتی دارایی هەرێم رایگەیاند "وردبینی لە لیستی مووچه له وه‌زاره‌تی دارایی عیراق کۆتایی هاتووەو دواتر لیسته‌كه ره‌وانه‌ی نووسینگه‌ی وه‌زیری دارایی كراوه، به‌ڵام ته‌یف سامی له وه‌زاره‌ت نه‌بووه و واژۆی له‌سه‌ر ناردنی پاره بۆهەرێم نەکردووە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "ئەو وەفدە ته‌كنیكییەی وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم كه ماوه‌ی نۆ رۆژه له به‌غدان و لیستی مووچه‌ی مانگی دوویان له‌گه‌ڵ خۆیاندا بردووه، ئه‌مشه‌و ده‌گه‌ڕێته‌وه هەرێمی کوردستان".
ئەوەشی خستەڕوو "ئه‌گه‌ر رۆژی یه‌كشه‌ممه لیستەکە له‌لایه‌ن ته‌یف سامییه‌وه واژۆی له‌سه‌ر بكرێت و پارەی مووچە رەوانەی هەرێم بکرێت ، ئەوا رۆژی سێشه‌ممه ده‌ست به‌دابه‌شكردنی مووچه ده‌كرێت، هۆكاری سه‌ره‌كی دواكه‌وتنی ناردنی پاره بۆ دره‌نگ ناردنی لیستی مووچه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم بۆ بەغدا ده‌گه‌ڕێته‌وه".
ب ح

بیروڕا