عیراقی

عیراق رووبەڕووی كێشەیەكی گەورە دەبێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


عیراق رووبەڕووی كێشەیەكی گەورە دەبێتەوە


مەودا میدیا-
تا ئێستا هیچ بڕیارێكی لە بارەی نوێكردنەوەی بەخشینی عیراق لە سزاكانی سەر هاوردەكردنی غازی ئێران نەداوە كە رۆژی 8ی ئەم مانگە كۆتایی دێت. 

تامی بروس، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند" پێداچوونەوە بە هەموو ئەو لێخۆشبوونانەی سزاكانی ئێستا دەكەین، بەڵام تا ئێستا وڵاتەكەی بڕیاری نەداوە كە جارێكی تر عیراق ببەخشێت لە سزاكانی هاوردەكردنی غازی ئیران". 

 وتیشی"داوا لە عیراق دەكەین كە بە زووترین كات هاوردەكردنی غازی ئیران رابگرێت و چیتر پشتی پێنەبەستێت، چونكە پێناچێت جارێكیتر وڵاتەكەی چاوپۆشی لەو حاڵەتەشدا وڵاتەكە رووبەڕووی كێشەی گەورە دەبێتەوە". 

ئێستا عیراق لە رێگەی چەند وێستگەیەكەوە كارەبا بەرهەمدەهێنێت كە بە غاز كاردەكەن و زۆرەبەی ئەو غازەش لە ئێرانەوە هاوردە دەكات، بۆیە ئەگەر لە ماوەی 24 كاتژمێری داهاتوودا ئەمریكا لە بڕیاری نوێ نەكردنەوەی لێخۆشبوونی سزای هاوردەكردنی غازی ئێران پاشگەزنەبێتەوە، ئەوا عیراق تووشی كێشەیەكی گەورەی بەرهەمهێنانی كارەبا دەبێتەوە. 
ئ پ 

Qaiwan
Qaiwan