عیراقی
عیراق هێزی زیاتر لەسەر سنووری سوریا بڵاودەکاتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
فەرماندەی هێزەكانی سنوور لەبارەی دۆخی ئەمنیی سنوورەكانی عیراق لەگەڵ سوریا راگەیاندراوێكی بڵاوكردەوەو دووپاتیکردەوە کە هێزەکانیان لە ئامادەباشیدان.
فەرماندەی هێزەكانی سنوور رایگەیاند "هێزەكانیان لە ئامادەباشیدان و سنوورەكان پارێزراون".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "ئەمنییەتی سنوورەکانی عیراق سەقامگیرەو، دوورە لە هەموو هەوڵێكی دزەكردن یان هەڕەشەیەك كە كاریگەریی لەسەر دۆخی وڵات هەبێت".
ئەوەشی خستەڕوو "سنوورەكان بەهێزتر دەكرێن بە سیستمێكی پێشكەوتووی قەڵای سنووری، هەروەها ئامادەكاریی بۆ هەر رووبەڕووبوونەوەیەك کراوە".
ب ح

بیروڕا