ئابووری

داهاته‌كانی سنووری سلێمانی و هەڵەبجە بڵاوکرایەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


داهاته‌كانی سنووری سلێمانی و هەڵەبجە بڵاوکرایەوە
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ هەینی 2025/3/7، ماڵپەڕی شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاته‌ نانه‌وتییه‌كان، داهاتی هەفتەی رابردووی پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجەی بڵاوکردەوە.

ماڵپەڕی شەفافیەت رایگەیاند "داهاتی هەفتەی رابردووی پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە، ئیدارەکانی گەرمیان و راپەڕین، سێ ملیار و 285 ملیۆن و 385 هه‌زار و 977 دینار بووه‌".

 ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "داهاتەکە بڕی دوو ملیار و 235 ملیۆن و 790 هه‌زار و 427 دیناری واتا 68%ی داهاته‌كه‌ به‌ شێوه‌ی نه‌ختینه‌یه‌ و هه‌روه‌ها ملیارێك و 31 ملیۆن و 961 هه‌زار دیناری، واتا 31% به‌شێوه‌ی چه‌كه‌"

ب ح
Qaiwan
Qaiwan