گەلەری
دەركەوتنی ئێسك لە بۆری ئاوی خواردنەوە لە كەلار هێشتا جێگای گومانە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
پاش بڵاوبوونەوەی دەنگۆی هاتنە دەرەوەی ئێسك لە بۆری دابەشكردنی ئاوی خواردنەوەی ماڵان لە كەلار، تا ئێستا روون نەبووەتەوە كە ئایا رووداوەكە بەو شێوەیەیە یان نا.
سامان رەحیم، بەڕێوەبەری ئاوی كەلار بە مەودا میدیای راگەیاند"تیمەكانیان بەدواداچوونی تەواویان كردووە بۆ دەنگۆی دەركەوتی ئێسك لە بۆری دابەشكردنی ئاوی خواردنەوەی ماڵان لە یەكێك لە گەڕەكەكانی شاری كەلار، بەڵام هێشتا روون نییە كە ئەو ئێسكانە لە كوێوە هاتوون و رووداوەكە چۆن بووە".
وتیشی"تیمەكانیان لێكۆڵینەوەیان كردووە و دەركەوتووە ئەو ماڵەی كە گوایا ئێسكەكەی لێهاتووەتە دەرەوە بە شێوەیەكی سەربەخۆ و بەدەر لە رێنماییەكانی بەڕێوەبەرایەتییەكەیان بۆری ئاویان راكێشاوە و لە چەند جێگەیەكێش شكاوی تێدا بووە، بۆیە یەكێك لە گومانەكان ئەوەیە كە ئەوە هۆكار بێت".
ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد"لە لایەكی ترەوە گەورەیی قەبارەی ئێسكەكە بە بەراورد بە بۆری ئاوی ماڵان یەكێكە لەو هۆكارانەی كە گومانی ئەوەی لا درووست كردوون هەواڵەكە راست نەبێت".
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد"ئەو تیمەی كە پێكهێناوە لێكۆڵینەوەی ورد لە هۆكاری دەركەوتنی ئەو ئێسكە دەكەن و نمونەیەكی ئاوەكەشیان وەرگرتووە بۆئەوەی پشكنینی تەواوی بۆ بكرێت و هاوڵاتییان لە كوالێتی ئاوەكە دڵنیا بكەنەوە".
ئ پ
بیروڕا



