عیراقی

ئەمڕۆ پەرلەمانی عیراق کۆدەبێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەمڕۆ پەرلەمانی عیراق کۆدەبێتەوە
مەودا میدیا-

بەپێی خشتەی دانیشتنەكانی پەرلەمانی عیراق، بڕیارە ئەمڕۆ پەرلەمان كۆببێتەوە، لە بڕگەی یەكەمی دانیشتنەكەدا دەنگ لەسەر دوو پڕۆژە یاسا بدرێت ودانیشتنەكە كاتژمێر یەکی دوانیوەڕۆ دەستپێدەكات".

نووسینگەی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی عیرق ئاشکرایکرد "ئەمڕۆ دەنگ لەسەر پێشنیاری هەموواری یاسای بەرهەمهێنانی پیشەسازی لە كەرتی تایبەت و بڕیارێك بۆ پابەندكردنی وەزارەتی پەروەردە بە سیستمی هەڵبژاردنەوە دەدرێت".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "خوێندنەوەی یەكەم بۆ پرۆژە یاسای لێخۆشبوونی ڤیزا بۆ هاوڵاتییانی عیراق و قوبرس دەردەكرێت، هەروەها راپۆرتی لیژنەی كاتی پەرلەمان بۆ بەدواداچوون بۆ پاراستنی موڵك و ماڵی دەوڵەت دەخوێنرێتەوە".


ب ح

Qaiwan
Qaiwan